ژیوان سلامت

09183250451

دوکتەر بارزان

ئێمە بە شێوەیەکی تایبەت پشکنینی سیستەمی پزیشکی وڵاتەکەمان ئێرانمان کردووە بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە لەگەڵتان بین

تاکە ئامانجمان ئەوەیە کە گەشتی چارەسەرکردنت ئاسوودەتر بکەین

تیمەکەمان لە کەسانی پسپۆڕ و لێهاتوو لە بواری خزمەتگوزاری پزیشکی پێکدێت، و بە دەستنیشانکردنی خاڵە لاوازەکانی گەشتوگوزاری پزیشکی لە وڵاتدا، هەوڵدەدەین ئاسانکاریتان بۆ بکەین.

خزمەتگوزاریمان لەم بوارانەی پزیشکیدا هەیە

خزمەتگوزاری دەستنیشانکردن، جوانکاری، چارەسەرکردن

بێن با پێکەوە گەشتەکەمان دەست پێ بکەین بۆ ئەزموونکردنی باشترین ڕێڕەوی چارەسەر لە ئێران

ڕاوێژکاری پسپۆڕانە

شیکردنەوەی بارودۆخەکانت پێش چوونە ناو ئێران، پلاندانان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بەپێی ئەوان

ڕوونکردنەوە

بە پشتبەستن بەو خزمەتگوزارییانەی کە هەڵتبژاردووە، تێچووی وردت پێ ڕادەگەیەنرێت. و لە کۆتایی ماوەی چارەسەرکردنەکەتاندا، کۆی گشتی هەموو خزمەتگوزارییەکان و تێچوونەکانتان بۆ دەنووسرێت.

باشترین پسپۆڕەکان

هەماهەنگی لەگەڵ باشترین پزیشکانی پسپۆڕی جوانکاری و چارەسەری و دەرمانگەکان

خزمەتگوزاری جێی متمانە و متمانەپێکراو

هەماهەنگی متمانەپێکراوترین هۆتێل و نوسینگەکانی سەفەر و گەشتیاری

ئەو باشیانەی کە جیاوازمان دەکەن

تیمی ژیوان سڵامەت جگە لە کارکردن لە ناوەندی وڵات بە گرنگیدان بە ڕۆژئاوای وڵات، زیاتر خزمەتگوزاری خۆجێیی لە کوردستان و کرماشان پێشکەش دەکات، ئەمەش ڕێگەی ئایدیاڵەکەت ئاسانتر دەکات بە خزمەتگوزاریی پزیشکی و خۆشگوزەرانی باشتر لەم دوودانە پارێزگایەدا.

ئەگەر پێتانخۆشبێ، سروشتی ناوازەی کوردستانتان پێ ئاشنا دەکرێ بۆ ئەوەی چێژ لە ناوچە پاک و خاوێنەکانی ڕۆژئاوای وڵات وەربگرن.

بێ گومان چاودێری دوای چارەسەرکردن یەکێکە لە لایەنە گرنگەکانی پرۆسەی چارەسەرکردن و چاودێریکردنی نەخۆش. تیمی ژیوان سڵامەت لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکانیدا چاودێری دوای چارەسەرکردن پێشکەش بە نەخۆشەکان دەکات. بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی چاوەدێری دوای چارەسەرکردن، ئێمە بە شێوەیەکی مەجازی و هەم بە شێوەیەکی ڕووبەڕوو چاودێری بارودۆخەکەنتان دەکەین، هەروەها چاودێری و ئامۆژگاری پێویست وەردەگرن بۆ ئەوەی ڕێڕەوی چارەسەرکردنەکەتان بە باشترین شێوە کۆتایی پێبێت.

ئەو شارانەی تێیاندا چاالکین

شارەکانی پارێزگای سنە

شاری تاران

کرماشان

تیمەکەمان چۆن کاردەکات؟
خزمەتگوزاری کڕیاران

تیمەکەمان خزمەتگوزاری جۆراوجۆر پێشکەش دەکات بۆ ئاسوودەیی نەخۆشەکان، کە بەپێی پێویستی و پێخۆش بوونتان هەڵدەبژێردرێن و پلانڕێژی دەکرێن.

ئێمە ٢٤ کاتژمێر (شەو و ڕۆژ) بە شێوەی ئۆنلاین لە خزمەتتانداین بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان بە خۆڕایی. وە ئامۆژگاری تەواوتان بۆ دەدەین سەبارەت بە پێداویستی و ڕێکخستنە پێویستەکان بۆ چوونە ناو ئێران. ئێمە وەک خێزانەکەمان بەخێرهاتنتان دەکەین (خزمەتتان دەکەین).

بەهۆی جۆراوجۆری زۆری پەکێجەکانەوە، خزمەتگوزارییە دڵخوازەکان بەپێی پێداویستییەکانتان هەڵدەبژێردرێن. وە دوای ڕاوێژکردن و ڕێکخستنیان، تێچووی پەکێەجی دابینکراو پێشکەشتان دەکرێت.

بە شێوەیەکی ئابووریتر چارەسەر ببە

تێچووی چارەسەر لە ئێران لە زۆرێک لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەمتر و ئابووریترە

ماوەی چارەسەرکردنت خێراتر بکە

ئەزموونی خولێکی خێراتری چارەسەرکردن بکە بە پلاندانان و هەماهەنگیێکی کە زووترەوە دابینکراوە